زایەڵە - پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: سبه‌ی چوارشه‌م به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

ئاماژەی بەوەشدا: یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تاوتوێی ده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت بۆ به‌غدا. 

سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش، پێشه‌وا هه‌ورامانی گوتی: چاوه‌ڕێی ناردنی بڕی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ین و هه‌ركاتێك پاره‌كه‌ گه‌یشت، راسته‌وخۆ ده‌ست به ‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

کامەران کەریم