زایەڵە - لیژنەی باڵای جێبەجێ كردنی ڕێككەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران ڕایدەگەیەنێت، كە گرووپە چەكدارە نەیارەکانی ئێران كە لە هەرێمی كوردستانن، چەك كران و بارەگاكانیان چۆڵ كرا.
لیژنەی باڵای جێبەجێ كردنی ڕێككەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردۆتەوە، بەپێی پابەندییەکان لە ڕێککەوتنەکەی نێوان هەردوو وڵات، بە هاوبەشی و لێکتێگەیشتن لەنێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکان، سەرجەم بنکە و بارەگاکانی گرووپە چەكدارە نەیارەکانی ئێران چۆڵکراون و بەشێوەیەکی هەمیشەیی دەسەڵاتیان بەسەریدا نەماوە.
ئاماژهی بهوهش كرد، سەرجەم دانیشتوان و ئەندامانی ئەو گرووپانە گواستراونەتەوە و چەکەکانیان لێ سەندراوەتەوە، هاوکات هێزی نیشتیمانی عێراقی و پاسەوانی سنوور لە شوێنیان جێگیر کراون.
باسی لهوهش كردوه، دوای کۆبوونەوەی دوێنێی لایەنەکانی حکومەت لەگەڵ نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان، کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، پێداگری کرایەوە لەسەر جێبەجێکردنی سەرجەم برگەکانی ڕێککەوتننامەکە و پابەند بوونی هەردوو وڵا پێوەی.
ئەوەشی خستەروو، چارەسەری ڕیشەیی ئەم کێشانە بە گفتوگۆ و ڕێککەوتنی نێوان هاوسێکان دەبێت و ژیرانەتر پارێزگاری لە دەستکەوت و مافەکان دەکرێت،