زایەڵە - وابڕیاره سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه به پاره‌ی هاوكارییەكەی هاوپەیمانان حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێم مووچه‌ی مانگی 8ی لیواكانی پیادە دابەشبكات .
حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر له ئێستادا ته‌نها ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی لیواكان هده‌كات و هیچ واده‌یه‌ك و خشته‌یه‌كی بۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه نییه ، كه له كاتێكدا له‌ماوه‌ی زیاتر له 2 مانگه داهاتی ناوخۆی هه‌رێ/ خراوه‌ته سه‌ر خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت و هیچ سه‌رفێكی لێ ئه‌نجام نه‌دراوه.
بانكی شێروانە ڕایگەیاند: سبەی یەكشەممە و دووسبه‌ی دووشه‌ممه 25-2023/9/24 مووچەی وەجبەی یەك و دوو و سێ و چواری لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
له‌باره‌ی مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانه‌وه ئه‌وه‌ی زانراوه تاوه‌كو پاره‌كه‌ی به‌غدا نه‌گاته هه‌رێم ، حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر هیچ بڕه پاره‌یه‌ك دابه‌ش ناكات ، كه له ئێستادا چه‌ند گرفتێك بۆ ناردنی 700 ملیاره‌كه دروستبووه و بڕیاره دووباره‌ی سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه هه‌رێم له‌گه‌ڵ بانكه‌كان كۆببێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
جێگای باسه حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر له ئێستادا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا ته‌نها 320 ملیار دیناری به‌رده‌سته ، به‌ڵام زانراوه كه‌وا داهاتی ناوخۆی مانگه‌كانی 7 و 8 و 9ش به‌رده‌سته و كه زیاتر له 900 ملیار دینار ده‌كات ، جگه له داهاتی ته‌نكه‌ره نه‌وته‌كان .
کامەران کەریم