زایەڵە - د،خەتاب ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: بۆ پلانی ئەمساڵی وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە كۆی 47 هەزار و 788 خوێندكاری قۆناغی دوازدەی ئامادەیی 63 هەزار و 13 كورسی بۆ خوێندكارانی دوازدەی ئامادەیی و پیشەیی و خوێندنە نێودەوڵەتییەكان تەرخانكراوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە:سەبارەت بە پێشكەشكاران 37 هەزار و 290 خوێندكار داوایان بۆ وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان پێشكەشكردبوو، دوو هەزار و 598 دەرچووی ساڵی 2022 بوون و شەش هەزار و 882 خوێندكارانی ساڵانی رابردووبوون و كۆی گشتی ئەو كەسانی داواكاریان بۆ وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم پێشكەش كردبوو بریتییە لە 46 هەزار و 770 خوێندكار.
ئەوەشی خستەڕوو: نزیكەی 42 هەزار و 985 خوێندكار وەرگیران، كە 36 هەزار و 92 خوێندكاریان دەرچووی ئەمساڵن و شەش هەزار و 893 خوێندكاریش خوێندكارانی ساڵانی پارن.
ئەوەشی ووت:بە رێژەی 96.8% وەرگیراون و هەزار و 198 خوێندكار وەرنەگیراون و رێژەیكەی %3.2 خوێندكارن و هۆكارەكەشی بۆ پڕكردنەوەی هەڵەی خوێندكاران دەگەڕێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی كورسی بەتاڵمان هەیە بۆیە سەرجەم خوێندكاران وەردەگیرێن و 20 هەزار كورسی بەتاڵ بۆ وەرگرتنی خوێندكارانمان هەیە.
کامەران کەریم