زایەڵە - موسەنا ئەمین ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی بەغداد یەوم رایگەیاندووە: ئەمریکییەکان هەوڵدەدەن هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە.
وتیشی: ماوەیەکە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەوڵدەدەن هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە، ئەمەریکا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەموو لایەنە ناکۆکەکانی ئەم دۆسییەیەدا هەیە و خۆشی زۆر بایەخ بە دۆسییەکە دەدات.
ئاماژەی بەوەکردووە: بەپێی زانیارییەکانی ئەو لە چەند رۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان دەستپێدەکاتەوە، بەتایبەت دەوای ئەوەی تورکیا رایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت کۆتایی هاتووە.
کامەران کەریم