زایەڵە - سایلۆی سلێمانی بەمەبەستی دابەشكردنی چەكی شایستە داراییەكانی جوتیاران ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردەوەو داوا دەكات جوتیاران بەپێی ژمارەكانیان كە راگەیەنراوە چەكەكانیان وەربگرن.
لەئاگادارینامەیەكدا سایلۆی سلێمانی ئەو جوتیارانەی ئاگادار كردۆتەوە كە بۆ وەرزی 2023 گەنمیان رادەست بەسایلۆی سلێمانی كردوە لە ژمارە 875 بۆ ژمارە 975، رۆژی سێشەمە 26-9 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بكەن لە ناحیەی پیرەمەگرون بە مەبەستی وەرگرتنی چەكی شایستە داراییەكانیان.
سایلۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە، كە ئەو جوتیارەی گەنمەكەی بەناوەوە رادەستكراوە دەبێت خۆی ئامادەبێت یاخود بریكارنامەی بۆ كەسی ئامادەبو كردبێتەوە، چونكە بەبێ بونی بریكارنامە چەكی پارەی هیچ كەس نادرێت بەكەسێكی تر.
کامەران کەریم