زایەڵە– باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی ڕووداوەکەی شارۆچکەی حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا، پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە و وتی کە خۆمان بە هاوبەشی خەمی برایانی عێراقیی خۆمان دەزانین.
محەممەد کازم ئالی سادق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ئێمە بە بڕوامان بە ئیرادە و قەدەری خودایی و بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانییە، لە گەڵ برایانی عێراقیی خۆمانین.

ناوبراو هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانییەکانی ڕووداوەکە ڕاگەیاند و هیوای شیفای بەپەلەی بۆ بریندارەکان خواست.

پێشتریش ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی هاوخەمیی بۆ گەل و حکومەتی عێراق بڵاو کردەوە.