زایەڵە - ئەندامێكی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی رایدەگەیەنێت: یەكێتی بەوە ناسراوە كە كوردایەتی لە چوارچێوەیەكی بچووكدا نابینێت و بوونی میوانی جیاواز لە ناوچە جیاوازەكان لە كۆنگرەدا، سەلمێنەری ئەوەیە كە بە باوەڕەوە گوێ لە بیروبۆچوونەكانی یەكێتی دەگیرێت.

ئەمەل جەلال ئەندامی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی لە لێدوانێكیدا ئاماژەی بەوەكرد،: یەكێتی هەمیشە قوربانی بۆ باوەڕ و بۆچوونەكانی خۆیداوە و بە حەكیمانە توانیوویەتی هاوسەنگی سیاسی لە نێوان وڵاتانی دراوسێ و پارچەكانی تری كوردستان بپارێزێت.

ئەوەشی خستەڕوو:بەكێتی نەك بە تەنها لە رووی دیبلۆماسییەوە، بەڵكو بە كردار بەشێك بووە لە ئاشتەوایی نێوان پارچەكانی تری كوردستان، هەربۆیە یەكێتی بەوە ناسراوە كە كوردایەتی لە چوارچێوەیەكی بچووكدا نابینێتەوە.

ئەو ئەندامەی كۆنگرە دەشڵێت: بوونی میوانی جیاواز لە ناوچەجیاوازەكانەوە لە كۆنگرە، سەلمێنەری ئەوەیە كە بە باوەڕەوە گوێ لە بیروبۆچوونەكانی یەكێتی دەگیرێت، هەركاتێكیش مەترسی لەسەر هەر شوێنێكی كوردستان دروستبووبێت هەوڵیداوە لەرێگای دیبلۆماسی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ئەو كێشانە چارەسەربكات.

کامەران کەریم