زایەڵە - سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆیی وڵاتەکەوە سێشەمەی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان. بەپێی رۆژژمێری حکومەتی هەرێمیش پشووەکە هەرێمیش دەگرێتەوە.
رۆژی سێشەممە، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: محەمەد شیاع سەدانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە رۆژی سێشەممەی داهاتوو کە دەکاتە ٣ی تشرینی یەکەم لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان پشووی فەرمی دەبێت
ئەوەشی خستەڕوو، پشووەکە بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆیی عێراقەوەیە.
کامەران کەریم