زایەڵە - بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە رۆژی شەممە، شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆ بە سەرۆکایەتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ئەندامیێتی هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی باڵای عێراقی تاوتوێی دۆخی ئەمنیی سنوورەکان بکەن. 

شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری نیشتمانی و بەرپرسانی باڵای دیکەی عێراقی کۆدەبنەوە. پرسی رێککەوتنە ئەمنییەکان و دۆخی سنوورەکانی عێراق تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا دەبێت.

شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ تاوتوێکردن و جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران.

کامەران کەریم