زایەڵە - ڕەزامەندی بۆ کردنەوەی نوسینگەی بانکی  ناوەندی لە سلێمانی وەرگیرا.

د،بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: دوای هەوڵە بەردەوامەکانمان توانیمان لە بەرواری ۲٠۲۳/۸/۲۲ ڕەزامەندی وەرگرین بۆ کردنەوەی نوسینگەی بانکی ناوەندی لە سلێمانی 

هەروەها دوێنێ بەرواری ۲٠۲۳/۹/۲٦ سەردانی شوێنی دیاریکراومان کرد کە تایبەتە بە نوسینگەکە 
ئەوەی ماوە پێویستە حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێی سلێمانی دەست بکەن بە تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکان بەمەبەستی کردنەوەی نوسینگە بەڕووی کاروباری هاوڵاتیان و بازرگانان.

کامەران کەریم