زایەڵە - لە دوو رووداوی جیادا لە شاری سلێمانی دوو کەس گیانیان لەدەستدا، رووداوەکەی یەکەم لە گەڕەکی راپەڕین بووە و ئەوەی دووەمیش لە نزیک عەلوەی هاوچەرخی سلێمانی.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەکرد:نیوەڕۆی ئەمرۆ پیاوێکی بە تەمەن لەنزیک پڕۆژەی پاشا سیتی لە گەڕەکی ڕاپەڕین لەسەر شەقامێکی سەرەکی جەڵتەی دڵ لێیداوە و گیانی لەدەستداوە، کە تەمەنی نزیکەی 70 ساڵ دەبێت .
لەلایەکی دیکەوە سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرایی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ کەسێکی دیکە کە پیشەی فیتەر بووە لە نزیک عەلوەی هاوچەرخی سلێمانی گیانی لەدەستداوە، کە کەلـلەی بارهەڵگرێکی بەرزکردووەتەوە و کەوتووە بەسەریدا، بۆ ماوەیەک لە ژێریدا ماوەتەوە و کەس پێی نەزانیوە، تا گیانی لەدەستداوە .
کامەران کەریم