زایەڵە - ئاریان تاوگۆزی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: پشتیوانی خۆپیشاندانی مامۆستایان و هەموو چین و توێژەکانیتر دەکەین بۆ داواکردنی مافە ڕەوا و سەرەتاییەکانی خۆیان.
وتیشی: دوای سێ مانگ پێنەدانی مووچە لەکاتێکدا دەسەڵات سەدان ملیار دیناری لەبەردەستە ئەوپەڕی بێ ڕەوشتییە. بێدەنگییشی لەئاست مافە سەرەتاییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانیتر جێگای سەرسوڕمان نییە. چونکە ئەوە پیشەی هەمیشەیی ئەم دەسەڵاتەیە.
ئەوەشی خستەڕوو: بچووکترین و سادەترین مافێک بدرێت بە مامۆستا و فەرمانبەران مووچەکانیانە کە ئەم دەسەڵاتە لەئاستیدا نابینا و کەڕە. لێرەشەوە داوا لە سەرجەم چین و توێژەکان دەکەین پشتیوانی یەکتر بن و ئێمەش پشتیوانتانین و لەگەڵتانین.
کامەران کەریم