زایەڵە - د،ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لە چوار چێوەی هەوڵەبەردەوامەکانی یەکەی پشکنینی خۆراک مەرزی سەرتەك-پشتەی سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و ڕێگری کردن لە ساغکردنەوەی خۆراکی هاوردەکراو، کارمەندانمان توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی (56.700 پەنجاو شەش تەن و حەوت سەد کیلۆگرام ) خـــوێــی خــۆراکــی کە هاوتای تایبەتمەندی عێراقی نەبوون.
وتیشی: لێرەوە دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان ڕێگە بەساغکردنەوەی خۆراکی ناتەندرووست نادرێت و وەک هەمیشەش داوا لە هاووڵاتیان دەکەین هاوکارمانبن لە بوونی هەر حاڵەتێکی لەوجۆرە یان کۆگایەکی نەشیاو کە خۆراکی ناتەندرووست بڵاوبکاتەوە.
هێمای بەوەشکرد: سوپاس بۆ کارمەندانمان لە یەکەی پشکنینی خۆراک مەرزی سەرتەک -پشتە کە بەردەوام و دڵسۆزانە ئەرکەکانیان بەجێ دەگەیەنن .
کامەران کەریم