زایەڵە - کورد لەناو خۆیدا برایەتی نازانێ و ئەم پارچەو ناوچە برای ئەو ناوچەو پارچە نیە و ئەو خێل برای ئەم خێڵ نیە!
کورد نەتەوەیەکی بێ برایە.
لە نێوان کورد و عەرەب دا بەو مێژووە خوێناوییەی ھەیە، برایەتی و یەکتر قبوڵ کردن ئەستەمە.
وشەی التآخی و برایەتی تەنھا لە شعر و ھەندێک وتاری سیاسی دا بوونی ھەیە لە سەر زەوی واقع بوونی نیە.
تەنھا چارەسەر بۆ کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان رێکەوتنی سیاسی نێوان وڵاتان و حزبە سیاسیەکانە.
کەرکوک تەنھا کێشەی نێوان کورد و عەرەب نیە، بەڵکو کێشەی نێوان وڵاتانی زلھێزی جیھانی و وڵاتانی ئقلیمیە. کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان تەنھا کێشەی خاک نیە، بەڵکو کێشەی بەرژەوەندی ئابوری دراوو، ئابوری وزەیە.
ھیوادارم ھیچ کەسێک، بەبێ بوونی پرۆژەیەکی نیشتمانی ستراتیژی فکری خۆی بە شەھید کردن نەدات.
تەنیا چارەسەر بۆ مەسەلەی کەرکوک دیدی مام جەلالە، دیدگای ھاوبەشی و رێکەوتن و خوێن نەڕشتن.