زایەڵە - لیژنەی سەرپێچییە ژینگەییەکانی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجه بە یاوەری هاوشارییەکی خەمخۆری ژینگه، درەختێکی بە تەمەنیان لە بەرزاییەکانی پشتی گوندی چاوگ بەسەرکردەوە.
دارەکە (خاتوون شا)ی پێدەوترێت و دارێکی بە تەمەنە و قەدێکی فراوانی هەیە، فەرمانگەی ژینگە دەڵێت، لەلایەن کەسانی نابەرپرسەوە بنی دارەکە هەڵکۆڵراوە و بەشێک لە رەگەكەی بڕدراوە بۆ ئەوەی داببڕێنرێت لە خاکەکە و بەرەو وشکبوون بچێت و، هەوڵی سووتاندنی ناو دارەکەش دراوە.
لیژنەی سەرپێچی ژینگەیی دەڵێت، رێکكاری ئیداری دەگرێتەبەر و هەوڵی پاراستنی دارەکە دەدات.
کامەران کەریم