زایەڵە - دوای ئەوەی لە یارییەكدا بەرامبەر پۆرتۆی پورتوگالی تووشی پێكان هات و یاریگای جێهێشت، پێنجشەممە پشكنینە فەرمییەكان بۆ لیڤاندۆڤسكی جۆر و وادەی پێكانەكەی دیاری كرد.
بەگوێرەی میدیاكانی كەتەلۆنیا پشكنینە پزیشكییەكان دەریانخستوە كە پێكانی لیڤا تەنها شینبوونەوە و ئازارێكی ئاسایی نییە، بۆبەهۆی ئەو پێكانەی یاریزانەكە بەلانی كەم مانگێك لەیاریگاكان دوور دەكەوێتەوە، بەمەش یاریزانەكە ناتوانێت لە كلاسیكۆی 28 ی ئەم مانگە بەشداری بكات، ئەوەش گورزێكی كوشندەیە بە یانەی بارسێلۆنا دەكەوێت كە بەهۆی پێكانەوە چەندین ئەستیرەی گرنگی لەو یارییە دادەبڕێت.
جێی ئاماژەیە، جگە لە لیڤاندۆڤسكی هەریەكە لە پیدری و دی یۆنگ و ڕافینیا پێكانیان هەیە و یاریكردنیان لە كلاسیكۆ سەخت دەبێت.