زایەڵە - بەپێی زانیارییەکان، لە سبەینێوە بەبۆنەی جەژنی جەمایێ  ئێزدیان ، كە تایبەتە بە كوردانی ئێزدی، حەوت رۆژ وەك پشووی فەرمی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت وفەرمانبەرانی ئێزدی دەتوانن لەم رۆژانەدا دەوام نەكەن.

رێوڕەسمی جەژنی جەمای ئێزدی لە قەزای شێخان لە دهۆک دەستی پێکردووە و لە سبەینێوە لە ناوچەکانی دیکەش دەست پێدەکات .

لوقمان سلێمان بەرپرسی راگەیاندنی پەرستگای لالش رایگەیاند: پێشبینی دەکرێت لە ماوەی حەوت رۆژی داهاتوودا زیاتر لە ١٠٥ هەزار ئێزدی لە عێراق و وڵاتانی جیهان سەردانی پەرستگای لالش کە دەکەوێتە قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک بکەن.

کامەران کەریم