زایەڵە - ڕاگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستانه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی فه‌له‌ستین:
بسم الله الرحمن الرحيم
{وَنُرِيدُ أَن نَّمُنَّ عَلَى الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا فِي الْأَرْضِ وَنَجْعَلَهُمْ أَئِمَّةً وَنَجْعَلَهُمُ الْوَارِثِينَ (5) وَنُمَكِّنَ لَهُمْ فِي الْأَرْضِ وَنُرِيَ فِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَجُنُودَهُمَا مِنْهُم مَّا كَانُوا يَحْذَرُونَ (6)} القصص.
ئه‌وه‌ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ له نێوان تێكۆشه‌رانی فه‌له‌ستینیی و زانیۆنییهكان له پشتێنه‌ی غه‌ززه ڕوویدا، شایه‌تی جێبه‌جێبوونی فه‌رمایشتی خوای به‌رز و مه‌زنه كه ده‌فه‌رموێ: {...وَسَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنقَلَبٍ يَنقَلِبُونَ (227)} الشعرا‌ء. واته: (... سته‌مكارانیش ڕۆژێك دێ بزانن به‌ره‌و چ سه‌ره‌نجامێك ده‌چن).
ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر تاوانه‌كانی هێزه زانیۆنییهكان تێپه‌ڕی له كوشتن و كاولكاریی و سووتاندن و ده‌ربه‌ده‌ركردن و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی ده‌ستدرێژیی دژی فه‌له‌ستینییه‌كان، په‌نگی دایه‌وه و له‌سه‌ری ڕژا و ئارامیی به‌رگریكارانی فه‌له‌ستینی كۆتایی هات، له‌به‌ر ئه‌وه كاتی ئه‌و كاردانه‌وه‌یه هاتبوو كه بینیمان.
له خوای به‌رز و مه‌زن ده‌پاڕێینه‌وه كه پاڵپشتی فه‌له‌ستینییه‌كان و هه‌موو سته‌ملێكراوان و چه‌وساوان بێت له هه‌موو جیهان و، سه‌ریان بخات به‌سه‌ر دوژمنه سته‌مكار و داگیركا‌ر و ماف زه‌وتكاره‌كانیاندا.
هیوادارم ئه‌وه‌ی ڕوویدا ببێته په‌ند و ئامۆژگاریی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌ند له ڕووداوه‌كانی ڕۆژگار وه‌رده‌گرن، به‌تایبه‌تیی زانیۆنییه داگیركاره‌كانی یه‌كه‌مینی دوو ڕووگهكه و سێیه‌مینی دوو شوێنه پیرۆزه‌كه‌ی مسوڵمانان.
له‌سه‌ر تێكڕای مسوڵمانانیش پێویسته پشتیوانیی گه‌لی سته‌مدیده‌ی فه‌له‌ستین بكه‌ن به‌هه‌رچی له توانایاندایه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به نزایهكیش بێت.
سڵاوی خوا له‌سه‌ر ئێمه و به‌نده چاكه‌كانی خوا
عه‌لی باپیر
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان
7/10/2023 ز
22/3/1445 ك
کامەران کەریم