زایەڵە - دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، لە بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر کەمپی مەخموور پێنج چەکداری پەکەکە کوژران و برینداربوون.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) لەبارەی بۆردومانەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی کەمپی مەخموور، دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا پێنج چەکداری پەکەکە لە مەخموور کوژران و بریندار بوون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، شەممە (7ی تشرینی یەکەمی 2023)، کاتژمێر 19:10، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا کۆبوونەوەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە کەمپی مەخموور کردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو چەکدار کوژران و سێ چەکداری دیکەش بریندار بوون.