زایەڵە - نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: دوو سایلۆی نوێ ئامادەن و ساڵی داهاتوو گەنم لە جووتیاران وەردەگرن.
یەكێک لەو دوو سایلۆیە نوێیە لە قەزای کەلار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ئەوی دیکەش لە ناحیەی رۆڤیای سەر بە پارێزگای دهۆکە.
لە هەرێمی کوردستان هەشت سایلۆ هەن، بە تەواوبوونی ئەو دوو سایلۆیە، ژمارەی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان دەبنە 10 سایلۆ،
کامەران کەریم