زایەڵە - محەمەد مەحمودیان سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2023ی زاینی سه‌ردانی سنووری سیرانبهندی كرد و سه‌باره‌ت به بارودۆخی هه‌نووكه‌یی مه‌رزه‌كه و ڕێگاكانی باشتركردن و په‌ره‌پێدانی ژێرخانه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مه‌رزی هه‌ردوو وڵات دا وتووێژی كرد. له دانیشتنێكی هاوبه‌شدا كه به ئاماده‌بوونی قایمقامی بانه و به‌رپرسانی دیكه‌ی مه‌رزه‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
باس و خواست له‌سه‌ر پێویستی دروستكردنی ژێرخانی ئیداری پێویست، باشتركردن وئاسانكاریكردنی بارودۆخی هاتوچۆی گه‌شتیاران، ده‌سته‌به‌ركردنی ڕێكاره‌كان بۆ چوونه ژووره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت بۆ نێو هه‌ردوو وڵات به شێوه‌ی كاتی و په‌ره‌پێدانی هاوكارییه دوولایه‌نه‌كان له سنوره‌كه‌دا كرا.
کامەران کەریم