زایەڵە - لیژنەیەکی حکومەتی عێراق بۆ کردنەوەی بازاڕچەیەک لە سنوری سازان سەردانی هەڵەبجە دەکات.
بە ئامانجی سەرپێخستنی بازاڕچەی سازان و ئامادەسازی بۆ کردنەوەی لیژنەیەکی تایبەتمەند بە کاروباری هەرێمەکان لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ بە هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی دیوانی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد.
دواش لەلیژنەکە کراوە، هەنگاوەکان خێراتر بکرێن بۆ کردنەوەی بازاڕچەیەک لەو سنوورە تابتوانن لەو ڕێگەوە جوڵەی بازرگانی فراوانتر بکرێت و تا زۆرترین هاوڵاتی سودی لێ وەربگرن .
کامەران کەریم