زایەڵە - بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرێک لە سنوری گوندی چنارەی سەر بە قەزای دەربەندیخان کەوتەوە رووبەرێکی فراوان پووش و پاوەن سووتان.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە: بە هۆکاری شۆرتی کارەبا ئاگرێک لە سنوری گوندی چنارە کەوتەوە، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان گەیشتنە شوێنی دیاریکراو و بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی دەربەندیخان توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئاشکراشیکرد: بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 15دۆنم پووش و پاوان سووتان، هاوکات بووە هۆی سوتانی باخێک و خانووی هاوڵاتییەك.

کامەران کەریم