زایەڵە - سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ خولی بیست و شەش دەستی بە کارە ئەدەبی ورووناکبیریی و فەرهەنگییەکانی خۆی کرد.
لە مەراسیمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکەدا کە بە ئامادەبوونی خەلیل عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و محەمەد کوردۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان بەڕێوەچوو، سەرەتا ڤیدیۆیەکی دیکومێنتەری لەبارەی مێژووی فێستیڤاڵی گەلاوێژ پێشکەشکرا، پاشان وتاری سەرۆکی بنکەی گەلاوێژ لەلایەن د. ئیبتیسام ئیسماعیل خوێندرایەوە، هەروەها وتاری یەکێتی نووسەرانی عیراقیش پێشکەشکرا، پاشان خەلیل عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتیی دیوان بەناوی وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوانەوە وتەیەکی خوێندەوە و هەر لە مەراسیمەکەدا مەلا بەختیار سەرپەرشتیاری گشتیی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ وتاری پێشکەشکرد و دواتر چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە دەستی پێکرد. کە هاوکات لە کارگەی کەلتوری پێشانگایەکی کتێب لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکە کرایەوە کە بە درێژایی رۆژانی فێستیڤاڵ بەردەوام دەبێت.
کامەران کەریم