زایەڵە ــ  گرووپی شاخەوانی کۆسار کۆیە لەدرێژەی کاروچالاکیەکانیدا گەشتێکی هاوبەشی ئەنجامدا لەگەڵ  گروپی شاخڕەوی شنروێ  و گروپی شاخەوانی پایتەخت.

لەو گەشتەدا چالاکی ڕۆیشتن بەناو سروشتە جوانەکانی ئەشکەوتی دودەرەو ئەشکەوتی سەحرا و بینینی دیمەنی شوێنەواری ئەشکەوتی قزقاپان و ئەشکەوتی جاسەنە ئەنجامدرا.
سوپاسی بێ پایانمان بۆ خودای گەورە ئەم چالاکیەش بەسەلامەتی ئەنجامدراو زۆر زۆر خۆشحاڵبوین لەگەڵ برایانمان لەهەردوو گروپی ناوبراو.

بەشی ڕاگەیاندنی گروپ