زایەڵە - بەرهەم موستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێزان لە وەزارەتی پەروەردە ئەڵێت ، ئەوانە ئەدەینە دادگا کە سوکایەتی و تەشهیڕ بەبەڕێوەبەر و مامۆستایان ئەکەن .بڕوام وایە، کەسانێک هەڵگری پیشەی مامۆستابن ، کاری لەوشێوە ناکەن ، ئەگەر کاری لەوشێوە کرابێ جێگەی داخە.هەرگیز لە گەڵ سوکایەتی و تەشهیر نیم ، چونکە بڕوای تەواوم بەئازادی ڕادەربڕین هەیە و هەرکەس ئازادە چۆن بیر دەکاتەوە، بەمەرجێ سنوری بەرامبەرنەبەزێنێت ،بەڵام وەزارەتی پەروەردە، ئەگەر ئەمە لەپێناو ڕێگری له تەشهیر و سوکایەتی دەکات .
وتیشی: ئەی بۆچی ئەوکەسەی شەقی لەمامۆستا بەتەمەنەکەی هەولێر هەڵدا ، نەیاندایە دادگا تا سزای خۆی وەربگرێت، هیوادارم وەزارەتی پەروەردە پیشەییانە کاربکات و پارێزەی هەمووان بێت،بێ جیاوازی و بێ مەبەست .بەڵێ بۆ ڕێزگرتن ،نەخێر بۆ تەشهیر وسوکایەتی ،منیش دژی جوێن و سوکایەتیم بەکەسانێک بکرێ ، کە وەک من و تۆ بیرنەکاتەوە.
کامەران کەریم