زایەڵە - مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌سه‌رپه‌رشتی عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه كۆبووه‌وه، سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه، مه‌كته‌بی سیاسی نیگه‌رانی قوڵی خۆی ده‌ربڕی له‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كه له شاری غه‌ززه به به‌رچاوی هه‌موو دونیاوه ئه‌نجامده‌درێت.
بزووتنەوە رایگه‌یاند: "شه‌هیدكردنی منداڵ و ژن و پیر و په‌كه‌وته‌ی غه‌ززه ئاماژه‌ی ترسناكه بۆ وڵاتانی زلهێز و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه به‌داخه‌وه‌ین بۆ بێده‌نگی و له دوره‌وه سه‌یركردنی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه كه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌و كۆمكاره ئیمپڕیالیه‌ی كه هاوكاره بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی كه له غه‌ززه ئه‌نجامده‌درێت".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه کە "هاوسۆزی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و جه‌ماوه‌ری ئیسلامخوازی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته ئه‌و هێزه ئیمپریالیستانه ئه‌وه بزانن كه هاوكاریان له‌و تاوانه ترسناكه ڕق و گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌ناو گه‌نجانی جیهانی ئیسلامی‌دا زیاتر ده‌چێنێت، بۆیه بۆ خۆیان و ئاشتی جیهانی باشتره هه‌رچی زوتره كۆتایی به‌و كۆمه‌ڵكوژییه بهێنن".
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مه‌كته‌بی سیاسی هه‌وڵ و كۆشش و دڵسۆزی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی به‌رز نرخاند له‌سه‌رخستنی كۆنگره‌ی دامه‌زراندن و ئاشكرایكرد، "یه‌كڕیزی و ته‌بایی ڕێكخستنه‌كانمان هه‌میشه هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنمان بوه".