زایەڵە ـــ ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ئۆڵومپیک، گەمارۆی خستۆتە سەر ئەنجومەنی نەتەوەیی ئۆڵۆمپیکی ڕووسیا.

وەرزشی ڕووسیا ناتوانێت بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2024 و 2026ی (زستانی) بکات لەبەر ئەوەی ئەنجۆمەنی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک لە کۆبوونەوەیەکدا گەمارۆی خستووەتە سەر ئەنجومەنی نەتەوەیی ئۆڵۆمپیکێ ڕووسیا.
کەوابوو ڕووسیا قەت بۆی ناکرێت بۆ ئۆڵمپیکی 2024ی پاریس و ئۆڵۆمپیکی زستانی 2026 ئامادەبێت.

ئەنجومەنی نەتەوەیی ئۆڵۆمپیکی ڕووسیا دەتوانێت سکلای خۆی دژی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک، لە دادگەی عالی وەرزشی سوئیسدا تۆمار بکات. 

کەژاڵ حەمیدی