زایەڵي - لیژنە هاوبەشەکانی دەستیان بەسەر بڕێک گوێز و هانگوینی هاوردەدا گرتووە کە شیاو نین بۆ خواردن.
قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوودا لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان گرت بەسەر بڕی (٢) تۆن گوێزدا لەدەرەوەی پارێزگای سلێمانییەوە هاوردەکرابوو، کەبەپێی ئەنجامی پشکنینی کیمیای و فیزیایی بۆی شیاو نەبووە بۆ خواردن، هەربۆیە بڕیاری لەناوبردنی درا.
هاوکات دەستگیرا بەسەر بڕی (١٥٠) کگم شیلەو شانەی هەنگوینی هاوردەکراوی بێ بەرواردا کە بەهەنگوین لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێت.
پێشترو بەبڕیاری بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی هەنگوینی شانەی هاوردە و بەبڕیاری تەندروستی سلێمانی شیلەی دروستکراوی هاوردە قەدەغە کراوەو رێگە نادرێت بەناوی هەنگوینەوە لەبازاڕەکاندا بفرۆشرێن.
لیژنە هاوبەشەکان کۆمپانیاو نوسینگەکانی گواستنەوەی شمەک و خۆراک ئاگادار دەکاتەوە کاری گواستنەوە بۆ هیش خۆراک و کاڵایەک نەکەن کە دڵنیا نەبن لە بەرواری دەرچون و بەسەرچونی، لەکاتی سەرپێچیدا رێکاری یاسایی توندیان لەگەڵ دەگیرێتەبەر.
کامەران کەریم