زایەڵە -  سروە محەمەد ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی  ڕاگەیاند:  بەمەبەستی چارەسەرکردن و بەدواداچوونی کێشەی هاوڵاتیان سەردانی وەزارەتی دادی عێراقیمان  کرد .پاشان سەردانی مفصولین سیاسی دورخراوە سیاسیەکانی کرد بەیاوەری هەڤاڵ ئیبراهیم   بەمەبەستی چارەسەرکردنی کۆمەڵیک کێشەی ئەو بەڕێزانە.پاشان سەردانی وەزارەتی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە  شارەوانییەکان کرد بەمەبەستی ڕایکردنی کۆمەڵێک پڕۆژە کە پێکهاتوون لەمانەی خوارەوە.

وتیشی: لەگرنگترینیان نۆژەنکردنەوی بەشی دووەمی پردی داقوق لە ئێستادا   كارى تێدا دەکریت  پاش سەردانیکردنی کردنمان بومان دەرکەوت هەموو پردەکە  زیانی بەرکەوتووە  بویە بەنوسراوی فەمی داوامان  کرد به شى دوووه مى  پردەکە چاکبکریت ڕاستەوخۆ بەڕێزی وەزیر ڕەزامەندی لەسەردا.نۆژەنکردنەوەی ڕێگای قەزای (چەمچەماڵ ناحیەی شوان ) بەدرێژایی ( ٢٥ )  کێلۆ مەتر کە ڕێگایەکی سەرەکییە زووربەی ڕێگای گوندەکانی ئەو دوو جێگای دەکەوێتە سەر بۆ ئەو مەبەستە بەڕێز وەزیر بڕیاری دا بەدواداچوونی بۆ بکریت و بخریتە بەرنامەی کارەوە ،پاشان بەدواداچوونمان  کرد بۆ ڕێگای ( کفری . دووزخورماتوو ) بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی بۆ ئەو مەبەستە بڕیاردا لەکۆتایی ئەمساڵ دەستبکریت بەکارەکانی.

کامەران  کەریم