زایەڵە - ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پڕۆژەیاسایەکی رووسیای بۆ ئاگربەست لەکەرتی غەززە رەتکردەوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی درەنگانی شەوی رابردوو بۆ تاوتوێکردنی دۆخی غەززە و رێگریکردنی لە فراوانبوونی ئاڵۆزییەکان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنەکە بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسایەکی رووسیایان بۆ ئاگربەستی بەپەلە لە کەرتی غەززە رەتکردەوە.
لە پرۆژەیاساکەدا رووسیا داوای کردبوو، دەستبەجێ ئاگربەست لە کەرتی غەززە رابگەیەندرێت و دیلەکان ئازاد بکرێن و خواردن و پێداویستی بگەیەندڕێتە کەرتی غەززە. پڕۆژەیاساکە لە کۆی 15 ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش تەنها پێنج دەنگی بەدەستهێنا، لە بەرامبەردا چوار دەنگ دژی بوون و شەش دەنگیش بەتاڵ بوون.
دوای کۆبوونەوەکە، ڤالێری نێبزینیا باڵیۆزی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەداخەوە ئەنجومەنی ئاسایش بووەتە بارمتەیەک بەدەستی وڵاتانی رۆژئاواوە.
رووسیا لە رۆژی هه‌ینی 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، پڕۆژه‌یاساکەی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دابه‌شكردبوو، كه تێیدا داوای ئاگربه‌ستی راسته‌وخۆ و هه‌میشه‌یی و رێزگرتن له ئاگربه‌سته‌كه و گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات.