زایەڵە - ئامانجکردنی نەخۆشخانەیەک لە کەرتی غەززە و کوژرانی سەتان کەس، کاردانەوەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا.
تەندروستیی غەززە ئەمڕۆ سێشەممە، 17-10-2023 بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی نەخۆشخانەی ئەهلی عەرەب (مەعمەدانی) لە کەرتی غەززە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە لانیکەم 500 کەس گیانیان لەدەستدا.
میسر سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و گوتی، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستبەجێ دەستوەردان بکات بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەو پێشێلکارییانەی دەکرێن.
جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا گوتی، هێرشی سەر ئەو نەخۆشخانەیە "تۆقێنەرە و بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە".
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ئاماژەی بەوەشکرد، "قبووڵکراو نییە نەخۆشخانەیەک بکرێتە ئامانج".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتی، هێرشی سەر نەخۆشخانەکە "دوایین نموونەی هێرشەکانی ئیسرائیلە کە لە هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی داماڵراوە".
ئەردۆغان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس گوتی، "داوا لە مرۆڤایەتی دەکەم هەنگاو بنێت بە مەبەستی وەستاندنی ئەم دڕاندایەتییە بێ وێنەیەی لە غەززە هەیە".
وەزیری دەرەوەی قەتەریش لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و گوتی، "زیادبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، لەوانەش بە ئامانجکردنی نەخۆشخانە، قوتابخانە و ناوەندەکانی دیکە کە خەڵک تێیاندا دەمێننەوە، هەڵکشانێکی مەترسیدارە".
دوای هێرشەکەش، مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتدی فەلەستینی سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند و بەگوێرەی بەرپرسانی فەلەستین، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە عەمانی پایتەختی ئوردن هەڵوەشاندووەتەوە.
هه‌ر یه‌ك له رووسیا و ئیمارات داوا ده‌كه‌ن سبه‌ی چوارشه‌ممه 18ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه كۆببێته‌وه. هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كرێت، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ره‌زامه‌ندی نیشان داوه بۆ ئه‌وه‌ی كۆببێته‌وه.
هاوكات شاعه‌بدوڵڵا حوسێن، شای ئوردن هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاگری ئه‌و شه‌ڕه بۆ ناوچه‌كه بگوازرێته‌وه، كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.