زایەڵە - د.بڕیار ڕەشیدئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بەپێ دەستوور هاوڵاتیانی عێراق یەکسانن لەماف و ئەرکەکان و دابینکردنی نەوت بۆ هاوڵاتیانی هەرێم ئەرکی حکومەتی عێراقە لە ئێستادا،پاش ئەوەی پار ساڵ بەهەوڵی بەردەوامان توانیمان پەنجا ملیۆنلیتر نەوتی سپی بۆ کوردستان دابین بکەین لەڕێگەی وەزارەتی نەوت.
وتیشی: لە ژێر ڕۆشنای فرۆشتنی نەوت و گرتنە دەستی مەلەفی نەوتی کوردستان لە لایەن حکومەتی عێراق بۆ ئەمساڵیش پێش دەست پێکردنی وەرزی سەرما بە نوسراوی فەرمی لە مانگی (٥)ی ئەمساڵ ۲٠۲۳ەوە داوامان کردوە لە کاتی خۆیدا و بەو نرخەی دەدرێ بە هاولاتیانی عێراق نەوت بدرێ بە هاوڵاتیانی کوردستان و پەلە بکرێت لە دابەشکردنی، بەدرێژایی ئەم چەند مانگە کارمان لەسەر ئەم مەلەفە کردوە.
ئەوەشی خستەڕوو: پاشان لە( ٥)ی ۱٠ ی دوبارە بە نوسراوی فەرمی داوامان کردووەو کە هەرچی زووەو نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکرێت و بەو نرخەی کە بۆ پارێزگاکانی عێراق دابین دەکرێت کە ۱٥٠ دینارە بۆ لیترێک واتە بەرمیلی ۳٠ هەزار ، بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان پاڵپشتی داواکارییەکەمانی کردوە، بەپێی مادەی ۱۱۲ی دەستوری پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق پابەندبێت بە پێدانی نەوت بە هاولاتیانی کوردستان بە هەمان ئەو بڕ و نرخەی دەدرێت بە هاوڵاتیان لە پارێزگاکانی تری عێراق، بەردەوام دەبین تاپابەندکردنی وەزارەتی نەوت بەپێدانی ئەو مافەی هاوڵاتیانی هەرێم.
کامەران کەریم