زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر (280) سه‌تڵ زه‌یتوندا ده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌راپۆرتی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی-دا هاتوە؛ به‌هۆی خراپبون و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی (280) سه‌تڵ زه‌یتونی (11) كیلۆگرامیدا گرتوه، هەروەها ئه‌وه رونكراوه‌ته‌وه؛ پاش پشكنینی فیزیایی ده‌ركه‌توه بەهۆی خراپ عەمبارکردنییەوە ته‌واوی زه‌یتونه‌كه كه‌ڕوی هه‌ڵهێناوه.
راپۆرتی لیژنه‌ی كۆگاكان ئاماژه بۆئهوهكراوه، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی زه‌یتونه‌كه كه بڕه‌كه‌ی زیاتر له سێ تۆنه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم