زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی چەرموو وەک گرووپێکی شاخەوانی بەتوانا جگە لە گەشتی گشتی بەردەوامیشە لە گەشتی تایبەتی لە درێژەیی ئەوگەشتانەیشدا، چالاکوانانی ئەو گرووپە هەستاون بۆ گەشتێکی تایبەت و شەومانەوە بۆ سەرشاخی پیرەمەگروون کە بەرزییەکەی دەگاتە ٢٦١١مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە.
لەلایەن تیمێکی تایبەتی گرووپەکە ئەو گەشتە ئەنجامدرا بەڕێبەری کاک شەماڵ جەلال سوپاس بۆخوا بەسەلامەتی گەیشتنە لووتکە و بەسەلامەتی گەڕانەوە بۆ خاڵی دەسپێک.
ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی چەرموو
حەمید هادی