زایەڵە - کاروان گەزنەیی ئەندامی  پێشووی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ماوەیەکەمامۆستایان و مووچە خۆرانی هەرێم بێبەشدەکرێن لە سەرەتایترین مافی ڕەوای خۆیان، کە مووچەیەکی شایستەیە بە خزمەت و ماندووبوونییان. سەرباریش بە زمانی زبر و گوشار خستنەسەر، هەوڵی گێڕانەوەیان بۆ هۆڵەکانی خوێندن دەدرێت زمانی هەڕەشە و فشارکردن گیرفانی مامۆستا و مووچە خۆران گەرم ناکەن- بە پێچەوانەوە پڕۆسەی خوێندن دوادەخەن. 

وتیشی: حکومڕانی ڕاستەقینە هەڕەشە ناکات،بەڵکە سواڵ دەکات و شەڕ دەکات لە پێناو مافەکانی هاووڵاتییانی، و داهاتی ناوخۆش شەفافانە دەخاتە خزمەت مووچە و شایستە داراییەکانییان؛ ئەمە بۆ فێرکاران ڕاستە، و بۆ هەموو چین و توێژ و مووچە خۆرانی دیکەش هەر ڕاست و لۆجیکییە. مامۆستا و فێرکاران ڕەمزی ئاوەدانی و پێگەیاندن و ڕۆشنگەریین،ومافەکانییان ئەرکە و لە ئەستۆی ئێمەدایە دەستی ماندووبوونیان دەگوشین و پشتیوانی هەموو داوا ڕەواکانییان بە ئەرک و بەرپرسیارێتی ئەخلاقی، سیاسی و دینی خۆمان دەزانین. 

کامەران کەریم