زایەڵە - لیوا یه‌حیا ره‌سووڵ گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی چیای قه‌ره‌چووغ رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌دواداچوونی بۆ رووداوه‌كه‌ی چیای قه‌ره‌چووغی سنووری مه‌خموور كردووه، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی سێ كه‌س و برینداربوونی حه‌وت كه‌سی دیكه.
یه‌حیا ره‌سووڵ هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، سوودانی فه‌رمانی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵای بۆ لێكۆڵینه‌وه له لێكه‌وته‌كانی ئه‌م رووداوه كردووه، بۆ دیاریكردنی هۆكاری دروستبوونی رووداوه‌كه.
سوودانی داوای دانبه‌خۆداگرتنی له‌هه‌موو هێزه‌كان كردووه و جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، پێویسته سه‌رجه‌م فه‌رمانده و هێزه‌كان له‌هه‌موو ئاسته‌كان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن.
ئێوارەی یەکشەممە بەهۆی هەڵە تێگەیشتنێک بۆ ماوەی چەند خولەکێک شەڕە تەقە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە قەرەچووغ روویداو و دواتر دۆخەکە کۆنترۆڵکراوە.