زایەڵە - هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه بڕی زیاتر له 170 هه‌زار دۆلاری (17 ده‌فته‌ر) له‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی وه‌رگرتبوو به‌ناوی وه‌رگرتنی ڤیزای نهخۆشو ڤیزای گه‌شتیاریی.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگهیاندنو په‌یوندییه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند كه خاوه‌نی نوسینگه‌ی گه‌شتوگوزار بوه بهفێڵو به‌بیانووی وه‌رگرتنی ڤیزای نهخۆشو ڤیزای گهشتیارییو ڕێكخستنی گه‌شته‌وه بڕی زیاتر له 170 هه‌زار دۆلاری له‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی به‌فێڵ وه‌رگرتبوو.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وتیشی، كه‌سوكاری ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌فێڵ له‌لایه‌ن ئه‌و تۆمه‌تباره‌وه پاره‌یان لێ سه‌ندرابوو سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی پارێزگای سلێمانییان كرد‌و سكاڵای خۆیان گه‌یانده به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلسی پارێزگای سلێمانی، دواتر به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌خۆی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس ده‌ستیپێكرد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار، سه‌ره‌نجام توانرا دوێنێ 2023/10/22 تۆمه‌تبار (س، ت، ح) له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیربكرێت‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ڕونیكرده‌وه كه به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤیزای نه‌خۆشی بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌و ئۆتیزم‌و چاره‌سه‌ركردنیان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات پاره‌یان دابوو به‌و تۆمه‌تباره، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كه پاره‌كه‌ی بردبوونو ڤیزاشی بۆ وه‌رنه‌گرتبوون.
کامەران کەریم