زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تۆپی پێی ئێران بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ بەرانبەر بە تیپی نیشتمانی قەتەر، قارەمانی تورنۆمێنتی چوار لایەنەی ئەردەنی بە دەستهێنا.
لەو پێشبڕکێیانەدا گوڵەکانی ئێران لە لایەن کەنعانی زادەکان بۆ دوو جار و عەلی ڕەزا جەهانبەخش و سەردار ئازموونەوە تۆمار کرا.
لەو یارییەدا بە هۆی مووشەکبارانی بیمارستانی غەزە، سەرەڕای بەڕێوەنەچوونی ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی جامی تورنۆمێنت، هەموو ڕێوڕەسمەکانی دیکەش هەڵوەشایەوە.
کەژاڵ حەمیدی