زایەڵە - دروستکردنی شەقامێك لە کەلار کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهینانی گەرمیان ڕایگەیاند: لە ئێستادا دەستکراوە بە کارکردن لە شەقامی کوردستان لە قەزای کەلار ، شەقامەکە لە دوو ساید پێكدێت کە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای (( HDA و کۆمپانیای سەگرمە )) دروستدەکرێت بەشێوەیەکی خۆبەخشی لەگەڵ درووستکردنی ڕاڕەوێکی ئاوی .درێژی شەقامەکە زیاتر لە (( 2 ))کیلۆمەترە .پانی شەقامەکە و شۆستە لە (( 50 )) م پێکدێت .
ڕاڕوێکی ئاوی باراناو بەنێوان هەردوو شەقامەکەدا تێپەڕدەبێ بە درێژی (( 800 )) م پانی (( 18 )) م . شەقامەکە پرۆژەکانی ( بان ستی و شاری فەرمانبەران و لانە ستی و گەرمیان ستی2 ) پێکەوە دەبەستێت . ئەم پرۆژە لەلایەن تیمی ئەندازیاری و سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان سەرپەرشتی دەکرێت .
کامەران کەریم