زایەڵە ـــ وەرزشوانی نیشتمانی وڵاتی ئێران پاش نەشتەرگەری لەسەر شانی، کاردانەوەی پیشان داوە.
حەسن یەزدانی پاڵەوانی ئێرانی لەبارەی نەشتەرگەری لەسەر شانی دەڵێت: پێش دەسپێکی پێشبڕکێیەکانی جیهانی تووشی گەزن بووم و پاش پێشبڕکێیەکان بڕیارم دا نەشتەرگەری لەسەر شانم ئەنجام بدرێت.
پاڵەوانی ئێرانی دەڵێت: شوکر بۆ خوا کەوا نەشتەرگەریەکەم باش بەڕێوەچوو و هیچ کێشەیەکم بۆ نەهاتە پێش. هیوادارم لە داهاتوویەکی نزیکدا و 100لەسەد ئامادە و تەیار بگەڕێمەوە بۆ سەر دۆشەکی زۆران و دەمەوێت بە هەموو توانی خۆمەوە بۆ ئۆڵۆمپیک یاری بکەم و بتوانم مەداڵی ڕەنگاوڕەنگ بۆ وڵاتەکەم بەدەست بهێنم و دڵی هاوڵاتیەکانم شادەو کەم.
کەژاڵ حەمیدی