زایەڵە - بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر سێ کۆگای  ئالیکی ئاژەڵ سوتا.

بەرێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رووداوێکی ئاگر كەوتنەوە لە گوندی منارەی سەر بەشاری هەولێر ، سەعات٢:٣٠ شەو ئاگادار كراینەوە لە سووتانی سێ كۆگا کە تایبەت بە ئالیكی ئاژەڵان.

 ئاماژەی بەوەشدا: جگە لە زیانی ماددی ، رووداوی ئاگر کەوتنەوەکە،زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

کامەران کەریم