زایەڵە - بڕیارە سبەینێ بانگەشەی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە هەموو عێراق دەستپێبکات.

 پێشتر جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند:  كۆمسیۆن بڕیاریدا دەستپێكی بانگەشەی كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 1ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت.

 ئامانج عەزیزبەڕێوەبەری لقی گشتی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: لە سنووری پاێزگای سلێمانی لە کۆتایی ئامادەکارییەکانداین، لە کەمپەکانی ئەم سنوورە زیاتر لە سێ هەزار و 800 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە بەسەر 5 بنکەدا دابەش کراون و بنکەیەکیش تایبەت کراوە بە ئاوارەکانی شنگال.

دەشڵێت: هەر لایەن و کاندیدێک موڵکی گشتی بۆ بانگەشە بەکاربهێنێت بە سەرپێچی هەژماردەکرێت و رووبەرووی سزا دەبێتەوە.

کامەران کەریم