زایەڵە - به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی پله‌به‌ندی و قه‌باره‌كه‌یه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌مه‌شیردا ده‌گرێت و له‌ناوی ده‌بات.
هیوا ساڵح نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌راند: به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی قه‌باره و پله‌به‌ندی و ژماره‌ی سه‌ر ئه‌و مهمكهشیرانهی كه شیری منداڵی تیادا ده‌گیرێته‌وه، لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌ی ته‌ندروستی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌مكه شیری ساختهكراودا ده‌گرێت، كه له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانیدا كێشه‌ی ته‌ندروستی دروست ده‌كات و كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌خاته سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ و به‌تایبه‌تیش كۆئه‌ندامی هه‌رس.
وتیشی: ئه‌و مه‌مكه شیره‌ی لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوه، ساخته‌كراوی ماركه‌ی (AVENT)ـی جیهانییه، كه له‌بری (ML30) ئاو بۆ گرتنه‌وه‌ی شیر ته‌نها (ML15) ده‌گرێت، كه ئه‌مه‌ش زیان به ته‌ندروستی منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
رونیشیكرده‌وه: كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌وبڕه ئاوه بۆ گرتنه‌وه‌ی شیری منداڵ واده‌كات كه پێكهاته‌كانی شیره‌كه به‌باشی نه‌توێته‌وه، كاتێكیش منداڵه‌كه ده‌یخوات له‌وانه‌یه ببێته هۆی دروستبونی غازاتی ناوسك و دواتریش كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ ریخۆڵه و گه‌ده دروست بكات.
نوێنه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و مه‌مكه شیرانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی دایكان و باوكان له‌م جۆره ساخته‌كاریه ئاگاداردهكهتهوه، و داوا ده‌كات لەکاتی هەبونی گومان یاخود به‌دیكردنی ئه‌و جۆره مه‌مه‌شیره ساخته‌كراوانه، له‌رێگه‌ی ژمارە مۆبایلی (07708677777) قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکانی لێئاگاداربكه‌نه‌وه.
کامەران کەریم