زایەڵە - یەحیا سەریع وتەبێژی هێزەکانی چەکداری بزووتنەوەی ئەنسارولڵای یەمەن راگەیاند کە تا کاتێک رژێمی داگیرکەر کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت بەردەوام دەبن لە کردنە ئامانجی رژێمی داگیرکەر بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزەکانی چەکداری بزووتنەوەی ئەنسارولڵای یەمەن دوای زیادبوونی هێرشەکانی زەمینی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو باسی لەوە کرد، "پاراستنی فەلەستین ئەرکی پیرۆزی ئێمەیە و ئامادەین هەموو شتێک ئەنجام بدەین. لە ئەنجامدا بە هاوکاری خودا ژماریەکی زۆر مووشەکی بالیستیکیمان ئاراستەی سەر ئامانجەکانی ئیسرائیلی داگیرکەر کرد. ئەگەر لەکن فەلەستین بوواینە بە سەدان هەزار یەمەنی لەگەڵ گەلی فەلەستین بەشداریمان لە شەڕ دەکرد. بەڵام پێویستیمان بە رێگایەک بۆ گەشتن بەوێ هەیە. تا کاتێک ئیسرائیل کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت بەردەوام دەبین لە پشتگری هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین بە مووشەک.