زایەڵە - كۆمسیۆنى راگه‌یاندن و گه‌یاندنى حكومه‌تى عێراق به‌ فه‌رمى داواى له‌ كۆمپانیاكانى تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندیكردن كرد كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم بپچڕێنن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1ى تشرینى دووه‌م كۆمسیۆنى راگه‌یاندن و گه‌یاندنى حكومه‌تى عێراق له‌ نوسراوێكدا داوایەکی ئاراسته‌ى هه‌ردوو كۆمپانیاى ئاسیا سێڵ و ئه‌سیر كرد و تێیدا داوای پچڕاندنی پەیوەندییەکانیان دەکات لەگەڵ کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم،

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات به‌پێى یاساى ژماره‌ 65ى ساڵى 2004 تایبه‌ت به‌ مۆڵه‌تپێدانى كۆمپانیاكان فه‌رمانتان پێده‌كه‌ین ته‌واوى په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم بوه‌ستێنن.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، “كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم له‌ به‌روارى 30 ئابى 2023ه‌وه‌ مۆڵه‌تى كاركردنى به‌سه‌رچووه‌ و چه‌ندین كێشه‌ى دارایی و ته‌كنیكى هه‌یه‌، هاوکات بڕێکی زۆری باجی لەسەرە و نەیداوە، بۆیه‌ ئێوه‌ به‌رپرسیارن له‌وه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵى بپچڕێنن تاوه‌كو پێداچوونه‌وه‌ به‌ كاره‌كانیدا ده‌كات و قه‌رزه‌كانى داده‌ته‌وه‌.

کامەران کەریم