زایەڵە - بەگوێرەی تازەترین هەواڵی ڕۆژنامەیەكی كەتەلۆنی نزیك لە یانەی بارسێلۆنا، یانە كەتەلۆنییەكە بۆ وەری داهاتوو 7 یاریزانی وەك ئامانجی خۆی كردوەت ئامانج.

بەپێی رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) یانەكە پلانی خۆی بۆ هاوینی داهاتوو داڕشتوە و لیستێكی 7 یاریزانی دیاری كردوە بۆ ئەوەی كار لەسەر هێنانیان بۆ یانەكە بكات بەپێی رۆژنامەكە یاریزانان لەپرێمەرلیگ و چەندین خولی بەهێزی جیهانی یاریدەكەن و بریتین لە كیمیچ و دانی ئۆلمۆ ، فیرتیرز و ئارسەر فیرمیلین و میتوما و میسینۆ و نیكۆ ویلیامز ی كردوەتە ئامانج و هەوڵ دەدات چەند یاریزانێك بۆ تۆكمە كردنی ڕیزەكانی بگوازێتەوە.

جیی ئاماژەپێكردنە بارسێلۆنا بەهۆی خراپی باری دارایی ماوەیەكە هیچ گرێبەستێكی گەورەی واژۆ نەكردوە.

کارۆخ ڕواندزی