زایەڵە - عەقید دانا جبار، بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناحیەی خەلەکان ڕایگەیاند: لەسەر ڕێگای خەلەکان دووکان بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (کامیری و توێتا لاندگرۆز ) هاوڵاتیەک گیانی لە دەستداو دوو هاوڵاتی دیکەش بە سەختی برینداربوون .
ئاماژەی بەوەشکرد : هۆکاری ڕووداوەکە بەهۆی یەک ئاڕاستەی ڕێگاکەو نەبوونی هێماکانی هاتووچۆ نەبوونی هێڵکاری لێواری ڕێگاکانە ، هاوکات لە ئێستایا بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی گشتی دووکان.
کامەران کەریم