زایەڵە - مامۆستایان ناڕازی رایدەگەیەنن:  لە بایكۆت و خۆپیشاندانەكانمان بەردەوام دەبین و ئاشكراشیدەكەن هەر بڕیارێك لەبارەی پڕۆسەی خوێندن بدرێت هەرێمی كوردستان یەك پاكێجە و جیاكاری تێداناكرێت.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی و مامۆستایانی وانەبێژ رایانگەیاند:؟سبەی یەكشەممە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوا درێژە بە خۆپیشاندان دەدەین و بایكۆت بەردەوامە تا بەدیهێنانی مافە رەواكانمان داواش لە كەسوكاری خوێندكاران دەكەین لە پێناو ئاییندەی رۆڵەكانیان لە خۆپیشاندانەكە بەشداربن.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كرد:   رێگانادەن مامۆستایان و فەرمانبەران رووبەڕووی سزاببنەوە و هەر بڕیارێكیش لەبارەی پڕۆسەی خوێندن لەلایەن یونسكۆوە بدرێت هەرێمی كوردستان یەك پاكێجە و جیاكاری تێداناكرێت.

کامەران کەریم